ئاماری تەڵاق لە پارێزگای كرماشان ههر دێو زیاتر دهبێو ئاماره ڕهسمییهکان دهڵێن لە هەر ٤ حاڵەتی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش یەكیان هەڵدەوەشێتەوە.
عەلیڕەزا قوبادی، بەڕێوەبەری گشتیی سەبتو ئەحواڵی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند كە لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ١٧ هەزارو ١٦٩ حاڵەتی تۆماركراوی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش، ٤ هەزارو٢٥٠ ژیانی هاوبهشیان هەڵوەشاوەتەوە.
ماوەیەك لەوەپێش لەیلا شەمایلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی پێشگرتن بە زیانە كۆمەڵایەتییەكان وێڕای بهداخبوون لە بابەت ڕێژەی تەڵاق، تووشبوون بە مادەی هۆشبەرو خۆكوژی له پارێزگای کرماشان گوتی: ئەم بابەتانە به گرینگترین قەیرانە کۆمهڵایهتییهکانی ئەم پارێزگایە دادهنرێن.
ناوبراو گوتبووی كرماشان لە ئاستی ئێراندا لە بواری تەڵاق لە پلەی یەكەم، له ڕووی ئیعتیاد پلهی دووههمو لە بواری خۆكوژی له ئاستی ئێراندا لە پلەی سێهەم دایە.
محەممەد نازمیی ئەردەكانی، سەرۆكی ڕێكخراوی سەبت و ئەحواڵی ئێرانیش نایشارێتهوه که بە شێوەی مامناوهند ساڵانە له ئاستی ئێراندا ١٥٠ هەزار حاڵەتی تەڵاق تۆمار دەكرێ.