ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قەسری شیرین بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قەسری شیرین بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی جەلادە خوێنمژکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەن پێتەختی ئۆتریش و بەرزڕاگرتنی ناوی ئەو شەهیدە سەرکردەیە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان لە شەقامە سەرەکیی وگەڕەکەکانی شاری قەسری شیرین بەڕێوە برد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی سەرکردە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دووپات کردەوە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێیانمان لەو شارە سەربەرزە، هێوای بەردەوامبوون و ساغی و سڵامەتیان بۆ دەخوازین لە ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا.