کۆنفرانسی ساڵانەی چەند لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سێهەمین و کۆتا ڕۆژی خۆیدا بانگهێشتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی بۆ سزادانی ئیبراهیم ڕەئیسی کرد
ئەو چەند لایەنەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سێهەمین ڕۆژی کونفرانسی ساڵانەی خۆیدا رؤژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای ئاماژە بە دەور و نەخشی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی، بۆ سزادان و مەحکوومکردنی، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ڕێژیم و غوڵام حوسێن ئێژەیی، وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەهەمبەر جەنایەتەکانیان بەدژی مرۆڤایەتی، کۆمەڵگەی نێونەتەوەییان بانگهێشتی کۆنفراسەکە کردووە و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کردووە کە ئەو کەسانە بە تاوانبار بناسێرێن و سزا بدرێن.
ئەم کۆنفرانسە ڕۆژی دووشەممە لە ژێر ناوی ” پشتیوانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە شۆڕشی خەڵکی ناڕازیی ئێران و هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی دێموکراتیک” دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ئەم کۆنفرانسە لە دوو بەشی سەرەکیی پێکهاتبوو کە یەکەمین بەشی کۆنفراسەکە تەرخان کرابوو بۆ کۆشتنی بەکۆمەڵی بەندکراوانی سیاسیی لە بەندیخانەکانی ئێران لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی و دەور ونەخشی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کوشتار وسەرکوتی خەڵکی ناڕازیی لە ئێران و هەروەها بەشی دووهەم بۆ کاردانەوەکانی وڵاتانی ئورووپایی لەهەمبەر بانگهێشتی باڵوێزی ئێسلۆنی لە تاران دەستی بەکار کرد.
جێگای ئاماژەیە کە ئیسلۆنی بەرپرسایەتی دەورەیی یەکیەتی ئورووپای لەسەر شانە و باڵوێزی ئەو وڵاتەیان لە تاران بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بەشداریی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردووە.