یەک لەسەر سێی خەڵکی پارێزگای سیستان وبەلووچستان خاوەنی ناسنامە و کارتی پێناس نین و لە سەرەتاییترین مافەکانی هاووڵاتییبوون بێبەشن.
به پێیی هەواڵی ههواڵدەێریی ئیلنا ڕێژه‌ی خه‌ڵكی بێناسنامه له سیستان و بلووچستان زۆر له‌وه زیاتره كه له ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه. لەو بارەوە یه‌كێک له ڕۆژنامه‌كانی نێوخۆی ئێران، له هه‌واڵێكدا لە زاری عەلیم یارمحەممەدی، نوێنه‌ری شاری زاهیدان له مەجلیسی ڕێژیم ده‌ڵێ كه پتر له ٣٠ له سه‌دی حەشیمەتی شاری زاهێدان كه پێك هاتووه له ١٠٠هه‌زار كه‌س بێناسنامهن و له ڕاپۆڕتێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕێژه‌ی خەڵکی بێناسنامه‌ی پارێزگای سیستان و بەلووچستان به گشتیی له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه، زیاتره.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ٣٠ له‌سه‌د لە شاری زاهیدان وه‌ك بنه‌ما دیاری بكرێ، ده‌بێ بڵین لە ئاستێکی فراوانتر یه‌ك لەسەر سێی خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بێناسنامهن و ئه‌و ڕێژه‌یه خاوه‌نی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه نین و ده‌بێ له نه‌خۆشخانه و ده‌رمانگاكان تێچووی تەواوەتیی بده‌ن و به‌و پێیه بێناسنامهكانی ئه‌و پارێزگایه وەکوو به‌شخوراوترین خه‌ڵکی ئێران دێنه ئه‌ژمار.