بەلەمێکی سووتەمەنیبەر لە ئاوەکانی کەنداوی گواتر نوقمی ئاو دەبێ و بەو هۆیەوە دوو سووتەمەنیبەری بەلووچ گیانیان لە دەستدەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی، پاش نوقمبوونی بەلەمێکی سووتەمەنیبەر لە ئاوەکانی کەنداوی گواتر، دوو سووتەمەنیبەری بەلووچ کە ناوی کەسێکیان” داوود جەدگاڵ” و ناوی کەسی دووهەم تا ئێستا ئاشکرا نەبووە گیانیان لە دەستددەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەم پاپۆڕە بەهۆی کەشی نالەباری ئاو و هەوا و پاش ئەوی کە خۆی بە بەردێکی گەورەدا دەدا نوقمی ئاو دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٦ سووتەمەنیبەری بەلووچ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، یان وەرگەڕانی ماشین و بەلەمەکانیان گیانیان لە دەستداوە.