بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی نەخوشی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریەی عێراق ١٠٦ کەس گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی عێراق، شەوی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریە هەڵكەوتوو لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق ١٠٦کەس گیانیان لە دەستدا وبرینداربوون.
کاناڵی تەلەڤیزیۆنی” ئەلسوومریە” لەمبارەوە ڕایگەیاند کە پاش ئەگرکەوتنەوە لەو نەخۆشخانەیە ٣٦کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسی دیکەش برینداربوون
هەواڵدەرییەکانی عێراق هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیان بۆ تەقینەوەی کەپسوولی ئوکسیژن لە بەشی چاوەدێریی پەتای کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکە لە ئاگردا سووتاوە.