سێمینارێک لەسەر بیر وهزری دوکتور قاسملوو لە دوو قۆناغی جیاوازدا بۆ بەڕیزان عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی وسمایل شەرەفی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیونی پەروەردەی حیزبی دێموکراتەوە لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب بەڕیوەچوو.
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە،٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەیەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیسیونی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستان سێمینارێکی بۆبەڕێزان عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و سمایل شەرەفی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بیر و ئەندێشەکانی دوکتور قاسملوو ڕێکخست.
لەسەرەتای سێمینارەکەداعومەر باڵەکی پەڕژایەسەر قۆناغی سەرەتایی پاش تێرۆری دوکتور قاسملوو و بەپێچەوانەی بۆچوونی دوژمنان و تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی وئەو هاوپێوەندییە سیاسیی و فیکری و کۆمەڵایەتییەی کە لە نێوان خەڵک وپێشمەرگەدا وهەروەها ئەوهەست وبڕوابەخۆبوونەی ئەوپێشمەرگانەی کە لەژێر کاریگەریی بیری قاسملوودا و لە ڕێبازی حیزبی دێموکراتدا پەروەردە کرابوون.
لە درێژەی سێمینارەکەدا سمایل شەرەفی باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی حیزبی دێموکرات، پێش تێرۆری ڕێبەری مەزنمان( دوکتور قاسملوو) بەدەستی هێزە تاریکپەرەستەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها قۆناغی پاش تێرۆری دوکتور قاسملوو و لەسەر پێ مانەوەی حیزب و خەباتی حیزبی دێموکرات کرد و وتی: گەرچی دوژمن پێوابوو کە بە تێرۆری کەسایەتییەکی وەکوو قاسملوو بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکرات خۆ ناگرێ و تووشی شکان و نسکۆ دەبێ بەڵام بە پێچەوانەوە حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد لەسەر ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنمان وبە گیانبازیی و گیانفێدایی ڕۆڵەکانییەوە زیاتر لە جاران بوو بە چقڵی چاوی دوژمنان و هیوای خەڵکی کوردستان.