رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١١ی جولای ٢٠٢١ ی زایینی، سەدان ئەندام و لایەنگر و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە شار و شارۆچکەکانی وڵاتی بریتانیاوە خۆیان گەیاندە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماەری ئیسلامی لە شاری لەندەن.
ئەم خۆپێشاندانە بە خۆێندەوەی سروودی “ئەی رەقیب” و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
بەشی یەکەمی خۆپیشاندانەکە، بە دروشمی جۆراجۆر و شەرمەزارکردنی ڕژیمی ئیران لەلایەن بەشداربووان دەستی پێکرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپێشاندانە بەرێز «کاوە مۆدەڕێسی» ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا چەندین شێعر و پەخشانی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە بەرێز «ئەدیسۆن فەرامەرزی» بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا پەیامی کۆمیتەی بریتانیایی بۆ ئامادەبووان خۆێندەوە و وێڕای مەحکومکردنی دوبارەی تێرۆری رێبەری د. قاسملووی نەمر، جەختی لەوە کردەوە کە لە خۆینی د. قاسملوو خۆش نابین و تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان.
لەو خۆپێشاندانە بە دەیان دروشمی جۆراجۆر بۆ شەرمەزارکردنی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئیران بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی وترانەوە.
جێگای ئاماژەیە کاتژمێر ٢ێ دوانیوەرۆ خۆپیشاندان دەستیپێکرد و کاتژمێر ٤ی دوانیوەرۆش کۆتایی پێھات.