چۆمی قەرهسوی کرماشان، وەکوو چۆمەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سیروان و زێی بچووک بەهۆی ناکارامەیی ڕێژیم خەریکە لەناو دەچێت. بەهۆی تێکەڵکردنی زێراوی شاری کرماشان و گۆڕینی ڕێرەوی چۆمی قەرەسوو لە هێندێک شوێن، خەریکە ئەو چۆمە ببێتە زلکاو و ئەمەش کاریگەیی خراپی لەسەر ژینگە و تەندوستی خەڵکی کرماشان داناوە.
شایانی باسە کە ٩ چۆمی دیکە دەڕژێتە نێو ئاوی قەرەسوو و ئەمەش وایکردووە کە ببێتە ژینگەیەکی لەبار بۆ بوونەوەران و ئاژەڵان لەو ناوچەیە. کەچی ئێستا بەهۆی ناکارامەیی ڕێژیم، تەنانەت هەڵمەکەشی ئەوەندە پیس بووە، کە بۆنی گەنداوەکە بەردەوام بڵاو دەبێتەوە و تەندروستیی خەڵکیشی تووشی مەترسی کردووە. جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی بەهۆی ناکارامەیی و گەندەڵیی بست بە بستی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرەو وێرانیی بردووە.