کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەموو شار و ناوچەکانی کوردستان وێرای وێرانکردن و بەتاڵانبردنی ژێرخانی کوردستان گۆڕینی دێمۆگرافیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خێراتر و بەربڵاوتر کردۆتەوە.
بە پێی ئەوهەواڵانەی کە لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خشپە و بە لێشاو و بە خێراییەکی یەکجار زۆرەوە وێڕای وێرانکردن و بە تاڵانبردنی ژێرخانی ئابووریی و ژینگەیی کوردستان و گواستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،خەریکی گۆڕینی دێمۆگرافیی و حەشیمەتی شار وناوچەکانی کوردستان و بەتایبەتیی شار وناوچە گرینگ و ستراتیژیکەکانە و لەو ڕاستایەدا بە هێنانی خەڵکی غەیرە کورد بۆ کوردستان و ئاسانکاریی و یارمەتیی بۆ مانەوەیان خەریکی جێبەجێکردنی پیلانێکی گەورە و مەترسیدارە.
شایانی باسە کە وشیاریی و نیشتماندۆستیی خەڵکی کوردستان و هەروەها هەڵوێستی گونجا و کوردانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانێ پێش بەو پیلانەی دوژمن بگرێ و ئەو خەڵکە پێویستە بە هیج شێوەیەک مڵک و ماڵی خۆیان بە کەسانی غەیرە کورد نەفرۆشن.