لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو و هەروەها مانگرتنە گشتییەکانی کرێکارانی پیشەی نەوت لە پەرەسەندندایە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو و هەروەها مانگرتنەکرێکارییەکانی پیشەی نەوت گەیشتە ١٠٥ یەکەی پیشەی نەوت.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتولەند لەبەردەم بینای دادگووستەریی تاوانە ئابوورییەکان لە تاران، کریکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ شازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، کرێکارانی نانەواخانەکانی مەشهەد لە بەردەم یەکیەتی نانەواخانەکانی ئەو شارە، خانەنشینکراوانی پیشەی پۆڵای ئیسفەهان لە بەردەم بینای سندووقی خانەنشینی ئەو شارە، خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ڕەشت و ئەهواز لە بەردەم بینانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی دەشتی ئازادگان بەرێوەچووە.
هەروەها مانگرتنی کرێکارانی گرێبەستی پیشەی نەوت، گاز و پێترۆشیمی بەردەوام لە پەرەسەندن دایە و تا ئێستا ١٠٥ یەکەی پیشەی لە شارەکانی ئێران پەیوەستبوون بە مانگرتنە کرێکارییەکان لە ئێران.