میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە، هێرشێکی خۆمپارەییان کردەسەر وێستگەی گازی سرووشتی”کۆنیکۆ” لە ناوچەی دێرەزووری سووریە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سووریە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، هێرشێک ڕاکێتییان کردەسەر وێستگەی گازی سرووشتی” کۆنیکۆ” کە شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
هەرلەم پێوەندییەدا بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز”ی ڕاگەیاندووە کە میلیشیاکانی سەر بە رێژیمی ئێران هێرشێکی خۆمپارەییان کردوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی سووریە و تا ئیستا هیچ هەواڵیکمان لە خەسارە ماڵی و گیانییەکان لە بەردەستدا نییە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، لەم بارەیەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا وهێزەکانی هاوپەیمان لە سووریە.