“دێموکراسیمان بۆیە دەوێ، چونکی هەم خودموختارییەکەمان (ئامانجەکەمان) دەپارێزێ هەم خۆمان حیزبێکی دێموکراتین و ئیمانێکی قووڵمان بە دێموکراسی هەیە، بۆیە دێموکراسی بۆ ئێمە وەک حیزبێکی دێموکرات، هەدەفە… بوونی بیروبۆچوونی جیاواز لەنێو ڕیزەکانی حیزبدا نە تەنیا بە خراپ نازانین، بەڵکوو بە کلیلی چارەسەرکردنی درووستی گیروگرفتەکانی دەزانین کە دەبێتە هۆی بەرەپێشچوونی حیزب”.