پاش داگیرکردنی چەندین شاری ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تێرۆریستی تاڵیبانەوە، محەممەد ئیسمایلخان، یەکێک لە ڕێبەرانی پێشووی جیهادی ئەفغانستان لەگەڵ سەدان کەس لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ناوبراو بەرەیەکی نەتەوەییان بەدژی تاڵیبان پێکهێناوە.
محەممەد ئیسمائیلخان، ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە میدیاکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە کە سەدان کەس لە چەکدارانی سەر بە خۆی” بەرەیەکی نەتەوەییان” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی تێرۆریستیی تاڵیبان پێکهێناوە و ئەم بەرەیە پێکهاتووە لە خەڵکی هەرێمەکانی” بادغەیس، غوور، هەرات، نیمرووز، فاریاب، هێلمەند و قەندەهار”
ناوبراو لە دڕێژەدا وتی: ئەم شەڕە بەسەر ئێمەدا سەپێندراوە و زۆربەی هەرێمەکان بە دەستی گرووپی تاڵیبان داگیرکراوە و تاڵیبان دەیهەوێت لەگەڵ ئابڕووی خەڵکی هەرات یاری بکا کە ئێمە ئیزن بەو گرووپە نادەین و بەهەموو هێز و توانامانەوە ڕووبەڕووی ئەو گرووپە دەبینەوە.