کچێکی کورد بە ناوی ئەژین قادری لە پارێزگای سنە ڕیکۆردی کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی کچانی ئێرانی تێپەڕاند و پلەی یەکەمی لەو بوارەدا مسۆگەر کرد.لە کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی کچانی تازەلاوی ئێراندا کە ١٨٦ وەرزشوان لە هەموو پارێزگاکانی ئێرانەوە تییدا بەشداربوون و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە “شاری کورد” لە پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاریی بەڕێوە چوو، ئەژین قادری لە پارێزگای سنە توانی بە تێپەڕاندنی ڕێکۆردی پێشووتری ڕاکردنی ئێران، ڕێکۆردی تازەی ئەو ڕشتە وەرزشییە بۆ خۆی مسۆگەر بکا و پلەی یەکەم بە دەستبێنێ.