ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری جوانڕۆ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری جوانڕۆ بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی جەلادە خوێنمژکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەن پێتەختی ئۆتریش و بەرزڕاگرتنی ناوی ئەو شەهیدە سەرکردەیە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان لە شەقام وگەڕەکەکانی شاری جوانڕۆ بەڕێوە برد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی سەرکردە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دووپات کردەوە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێیانمان لە نێوخۆی وڵات، هێوای بەردەوامبوون و ساغی و سڵامەتیان بۆ دەخوازین لە ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا.