ئەحمەد سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بە بێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە دیواندەرە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شاقەڵای سەر بە شاری دیواندەرە و هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئەحمەد سادقی” تەمەن ٤٦ ساڵ بەبێ هۆکار دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ئەحمەد سادقی لە گوندی : شاقەڵا” سەرقاڵی کاری ئاژەڵداریی بووە و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی ئەمجەد مورادی، زانیار مورادی و دلێر شامحەممەدی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.