دروستکردن و وه‌کار که‌وتنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز دوای ١٧ ساڵ له ده‌ستبه‌کاربوونی ئێستاش ته‌واو نه‌کراوه‌و کاربه‌ده‌ستانی شاری سه‌قز ده‌ڵێن ته‌واوبوونه‌که‌ی ١٠٠ میلیارد تمه‌نی دیکه‌ی پێویسته.
قوڵنگی دروستکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز ساڵی ٧٧ لێدراو سێ ساڵ دواتر دروستکردنه‌که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام دوای ١٧ ساڵ له‌و کاته‌و سه‌ره‌ڕای پێویستیی زۆری خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌و شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری به‌ڵام ئێستاش نیوه‌ته‌واوه‌و، وه‌کارکه‌وتنی پێویستیی به ته‌رخانکردنی ١٠٠میلیارد تمه‌ن هه‌یه.
سابیر زارعی، جێگری کاروباریی فه‌ننی‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی فه‌رمانداری سه‌قز ده‌ڵێ تا ئێستا ته‌نیا ١٠ میلیارد تمه‌نیان بۆ دروستکردنی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه پێدراوه‌و به‌وه‌ش ١٤٠٠ میتر باندی فڕۆکه‌خانه‌یان به پانایی ٦٠ میتر ئاسفاڵت کردوه، به‌ڵام وه‌کارکه‌وتنی فڕۆکه‌خانه‌که هه‌رنه‌بێ ١٠٠ میلیارد تمه‌نی دیکه‌ی پێویسته.
به‌پێی قسه‌کانی ناوبراو چاسه‌ره‌کردنی کێشه‌کانی ژینگه‌پارێزیی فڕۆکه‌خانه‌که، گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی فشارقه‌ویی بڕق له ده‌ورووبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌و کڕینی زه‌وییه‌کانی ده‌ورووبه‌ر به مه‌به‌ستی به‌رینکردنه‌وه‌ی زیاتری بانده‌کانی فڕۆکه‌خانه‌و هه‌روه‌ها کێشانی ئاو و بڕق و ته‌له‌فون‌و گاز چه‌ند کێشه‌یه‌کی دیکه‌ن که هێشتا ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه باس له پێویستیی ١٠٠ میلیارد تمه‌ن بۆ ته‌واوکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز له حاڵێک دایه که پێشتر نه‌وبه‌خت، جێگری سه‌رکۆمار گوتبووی که له بارودۆخی ئابووریی ئێستای ئێران‌دا ناتوانن بودجه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه ته‌رخان بکه‌ن.