لەدرێژەی مانگرتنە گشتییەکان لە شارەکانی ئێران، شوفێر تاکسییەکانی مەریوان پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانەوە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی کۆدی ٨ لە شاری مەریوان بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هۆی ئەوەی کە کەس گوێبیستی داواکاریەکانیان نییە لە بەردەم بینای تاکسیڕانی مەریوان دەستیاندایە ناڕەزایەتیی و مانیان لە کارکردن گرتووە.
شایەنی باسه کە بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران وبەتایبەتی لە کوردستان ومەریوان ، کڕینی پێداویستییەکانی ماشین زۆر گرانە و ماوەی مانگێکە زۆربەی بنکەی” CNG”یەکانی ئەو شارە داخراون و یەک بنکە کراوەیە کە هەموو شاری مەریوان لەوێ گاز دەگرن و سەفێکی زۆر و درێژ درووست بووە.