دوو شوان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە نزیک گوندی بوستام لە ناوچەی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی ۱۷ی پووشپەڕ، دوو شوان بە ناوەکانی “مەقسوود جەگەن” ناسراو بە ئاغا، خەڵکی گوندی مەرجان ئاوای ناوچەی شاماتی مەهاباد و “ڕەشید ئەحمەدزادە” خەڵکی گوندی قارنجەی گەورە سەر بە شاری بۆکان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک گوندی بوستام لە ناوچەی سەقز گیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە ئەو دوو شوانە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە دەورووبەری ئەو گوندە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانەوە لە نزیک کانیاوێک داندرابوو، گیانیان لەدەستداوە.