ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له بێستون‌و سنه‌و کرماشان به هۆی ده‌ركرانیان له‌کار یان دواكه‌وتنی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان به‌رده‌وامه.
گرووپێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی سپیایی بێستون به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ده‌ركرانی له‌ناكاو و ناڕوونیی چاره‌نووسیان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌و داوایان كرد كه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
له شاری سنه‌ش كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی خه‌زمه‌تگوزاریی فه‌جری شاهۆش که لایه‌نی گرێبه‌ستی شیركه‌تی موخابراتی سنه‌ن، بۆ چه‌ندیه‌مین جار به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگی به‌فرانبارو ٣ مانگی زێده‌كاریی پێشوویان له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی ئینقلابی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه.
گرووپێكی دیكه له كرێكارانی شیركه‌تی سوله‌سازیی كاویان غه‌رب له كرماشان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٣ مانگ له‌وه‌پێشیان له‌م شیركه‌ته له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی فرامان كۆبوونه‌وه‌و داوای ماف‌و حه‌قده‌سته‌کانیان کرد.
له لایه‌كی دیكه گرووپێك له پشكدارانی عه‌داڵه‌ت له كرماشان بۆ دووهه‌مین جار سه‌باره‌ت به ناڕوونیی چاره‌نووسی قازانجی پشكه‌كانیان له شیركه‌تی ته‌عاونی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت‌و به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و دۆخه كۆبوونه‌وه.
گرووپێك له ئاسنفرۆشه‌کانی كرماشانیش به نیشانه‌ی پێنه‌دانی مۆڵه‌ت‌و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئاسنفرۆشی له شوێنی یه‌كیه‌تیی ئاسنفرۆشان له شه‌قامی به ئه‌شره‌فیی ئیسفه‌هانی كۆبوونه‌وه‌و داویان كرد كه به‌خێرایی گیروگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.