فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” لە دەرهێنانی خوالێخووشبو” ڕەحیم زەبیحی” لە فێستیواڵی نێودەوڵەتیی فیلمی” زاگرێب داکس” ڕێزی تایبەتی لێگیردرا.
فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو “رەحیم زەبیحی” و لە بەرهەمهێنانی “توورەج ئەسڵانی”، لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی “ئەو فیلمانەی کە گرینگییان هەیە” لە حەڤدەهەمین خولی فێستیواڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی “زاگڕێب داکس” لە وڵاتی کڕۆواسیا ڕێزیی تایبەتی لێگیرا.
ئەم فیلمە دێکۆمێنتییە باس لە کۆڵبەرانی کوردستان دەکا کە بۆ وەدەستهێنانی پاروو نانێک بۆ سەر سفرەی بەتاڵی ماڵ و منداڵیان، ڕووبەڕووی هەزاران مەترسی دەبنەوە و تەنانەت لەو رێگایەدا گیانی خۆیان دەکەن بە قوربانی، لەلایەن دەرهێنەری بەتوانا خوالێخوشبوو” ڕەحیم زەبیحی” خەڵکی بانە و بەرهەمهێنانی ” توورەج ئەسڵانی” ئامادە کراوە و کەوتووەتە بەرچاوی بێنەران و لە حەڤدەهەمین خولی فستیواڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە کرۆواسیا لەلایەن لێژنەی دادوەرانەوە ڕێزی تایبەتی لێگیردرا.