به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێسكای نیوز ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران گه‌وره‌ترین گرفت بۆ ئەمریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له‌و دیمانه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و کۆماری ئیسلامی داڕێژه‌ری سه‌ره‌كیی هێرشه‌كانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
له ڕۆژانی ڕابردوو لانیكه‌م سێ جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوو بنكه له عێراق و هه‌روه‌ها باڵوێزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكاییه وتی: “هیڕشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و هه‌روه‌ها هێرشی مووشەكی و درۆنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستان هه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌یه و ئەو وڵاتە، بۆته هۆی ئالۆزی له ناوچه‌كه‌دا. ”
شایانی باسه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكاییه به ئێسكای نیوزی وتووە: “وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هاوپەیمانییەكی سەربازیی له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا پێك بێنێ و هەروەها وڵاته‌كه‌ی به هه‌موو جۆرێك بۆ به‌رگری له ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، پشتیوانی لەو وڵاتە ده‌كا.”