بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۹ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ی هەتاوی، دیسان لە سێ شوێنی جیاوازەوە ئاگر بەردرایە دارستانەکانی مەریوان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە گوندی دەرەوەران کەسانی بەکرێگیراو و هەلپەرەست لە دوو شێوێنی جیاوازەوە ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ئەو گوندە.
هەر لەو ڕۆژەدا دارستانی گوندی ڕەشەدێ و گۆڕستانی بەهەشت موستەفا کەوتە بەر پەلاماری مۆرەکانی سپای پاسداران ، که بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێیی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو ئاگرانە کۆنترۆل کران.
شایانی باسە لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا، سپای پاسداران هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بۆ تێکدانی ژینگەی کوردستان، پیلانی لەنێوبردنی دارستانەکانی کوردستانی وەگەڕ خستووەتەوە.