وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، ٨ کۆمپانیای لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بەهۆی یارمەتی بە پەرەپێدانی بەرنامەی سەربازیی ڕێژیمی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی هەینی١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، گەمارۆی خستەسەر ٨ کۆمپانیای ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی سەربازیی ئەو ڕێژیمە لەنیوخۆ و دەروە کە لەو٨ کۆمپانیایە تەنیا کۆمپانیای” شیمی تێبی سینا” و بەرپرسەکەی” پەیام نەبەوی” لە نێو خۆی ئێراندان.
وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو ٨ کۆمپانیا و بەرپرسی یەکێک لە کۆمپانیاکان لە نێوخۆی ئێران، تۆمەتبارن بە ناردنی کەلوپەلی ئەمریکایی قەدەغەکراو بۆ یارمەتیی گەیاندن بە بەرنامەی سەربازیی ئێران و بۆیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
زیاتربوونی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێژیمە هەموو هەوڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە بەڵکوو لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران هەڵبوەشێندرێتەوە و ئێرانیش پێبەندبێ بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکییدا.
جێگای ئاماژەیە کە داواکارییەکانی ئێران هیچ کە تائێستا جێبەجێ نەکراوە ڕۆژی هەینیش گەمارۆ خرایە سەر ٨ کۆمپانیای دیکەی ئێران.