کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی دۆڵی “بنار” ی ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۸ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی دۆڵی “بنار” مەرگەوەڕی ورمێ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به ناوی “عەبدولعەزیز حاجیپوور” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “چریک ئاوا” کەوتووەتە بەر فیشەکی ڕاستەخۆی هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران و گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە حاڵێکدا تەنیا چەند بۆکس جگەرەی پێ بووە، گەیێندراوەتە پزیشکیی یاسایی شاری ورمێ.
شایانی باسە کە ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.