هیچكام له شاره‌كانی پارێزگای ورمێ سینه‌مایان نییه‌و سه‌رجه‌م سینه‌ماكان له شاره جۆراو‌جۆره‌كانی ئه‌م پارێزگایه پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و پۆشته كردن هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، محه‌ممه‌دباقر بابایی، سه‌رۆكی كاروباری سینه‌مایی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژه به ژماره‌ی سینه‌ماكانی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێ ١٩ سینه‌ما له‌م پارێزگایه هه‌یه كه به‌هۆی گرفتی جۆراوجۆر له بواری ئیمکانات‌و ساڵۆن، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییان لێ ناكرێ‌و زۆربه‌ی ئه‌م سینه‌مایانه داخراون.
ناوبراو وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی داخرانی ١٦ سینه‌ما له‌م پارێزگایه گوتی له حاڵی حازردا هیچكام له شاره‌كانی پارێزگای ورمێ سینه‌مایان نییه‌و ته‌نیا له ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه، واته شاری ورمێ ٣ سینه‌ما کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش به شێوه‌ی پێویست له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییان لێ ناكرێ، چونكی ئیمکانات‌و بینای ئه‌م سینه‌مایانه‌ش به ته‌واوی كۆن‌و له كاركه‌وتوون.