به‌پێی هه‌واڵی هەواڵدەرییەکانی عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، دژكردهوەی سه‌باره‌ت به هێرشی مووشەكی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاکانی ئه‌مریكا نیشاندا و وتی دوژمنانمان له ڕاده‌به‌ده‌ر بزێو و سەرکێش بوونە.
وته‌بێژی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، جارێكی دیكه‌ش دوژمنانی سه‌ركێشی عێراق له هێرشێكی تیرۆریستی دیكه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و بنكه‌ی عەینول ئه‌سه‌د و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، هێمنایه‌تی وڵاتیان شێواندووه و سڵامه‌تیی هاووڵاتیانی عێراقیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رتیپ یه‌حیا ڕه‌سووڵ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌و هێرشانه، پێشێلكردنی یاسا و دەستدرێژی بۆ سەر پێگه‌ی ده‌وڵه‌ته و پابه‌ند نه‌بوون به یاسا نێونهتهوهییهکانە.
هەر لەو پێوەندییەدا، سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بە هۆشداریی توندی ئه‌مریكا بە سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی سه‌باره‌ت به هێرشی ڕاكێتی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاکانی ئه‌و وڵاته کردووە.
هه‌واڵدەریی “شه‌فه‌ق نیوز” لە زاری بەرپرسێکی دەوڵەتی عێراق ڕایگه‌یاند كه دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا په‌یامێكی توندییان سه‌باره‌ت به هێرشەکانی ئەم دواییانە ئاراسته‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی كردووه.
ئه‌و بەرپرسەی دەوڵەتی عێراق ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به زووترین كات، وڵامی هێرشەکانی ئه‌و گرووپە میلیشیایانە ده‌داته‌وه كه هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه و باره‌گاکانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئه‌لئه‌نبار و بەغدا.