کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە پایەگای هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ” محەممەد بەهرامی” بە سەختی بریندار بووە.
لە ئاکامی ئەو دستڕێژییەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد بەهرامی” خەڵکی گوندی “باخچەڵە”ی سەقز لە مەودای ٥ مەترییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێدەکرێ و لاقی بە سەختی بریندار دەبێ.
محەممەد بەهرامی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.