هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قاسملوو” سەر بە شاری ورمێیان بە ناوی “ئەمین ئیرانی زادە” بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
ئەو هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی گیراوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری گرتنەکەی لە بەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە رێژیمی ئێران لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا بەبێ هیچ پاساو و هۆکارێک هەڵدەکوتێتە سەر هاووڵاتییانی کورد لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و دەسبەسەریان دەکا.