ڕەحیم داد ئەمرا جاڵقی، ئەندامی ئیتلاعاتی سپای بەلووچستان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری جاڵقی سەراوان کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە١٦ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی، چەند کەسێکی نەناسراو لە شاری جاڵقی سەراوان هێرش دەکەنە سەر ئەندامێکی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ناوی” ڕەحیم داد ئەمرا جاڵقی” ناسراو بە ڕەحیمۆک و بە تەقەی ڕاستەوخۆ ناوبراو دەکوژن.
بەپێی ئەو راپۆرتە ڕەحیمۆک کە چەند ساڵێک وەکوو ئەندامی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ژیانی لە خەڵکی بەلووچ تاڵ کردبوو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە کاتیکدا کە ڕەحیمۆک خەریکی سەر چاککردن دەبێ هێرش دەکەنە سەری و بە لێدانی ڕاستەخۆی گولـلە دەیکوژن.