نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئێراندا دەبیتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.
ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژیکدا لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەیکە ناتوانم لەسەر نیوەڕۆکی وتوێژەکان تا ئێستا هیچ بڵێم وتی: بەسەرەنجدان بەوەی کە لە ئێراندا دێتە ئاراوە و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سەرۆککۆماریی، دەتوانین بڵێین کە هیچ شتێک لە ئیستادا لە جێگای خۆیدا نییە و هەموو وتووێژەکان لە سەر ڕێککەوتنی ناوکیی لە ڤییەن لە ئێستادا ڕاوستاون و بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵپەسێردراون.
مالی کە ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئونلایندا لە ژیر ناوی” یارمەتیی بۆ هەموو بەبارمتە گیراوانی جیهان” بەشداربوو، لەهەمبەر شێوەی وتووێژ لەگەل کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ ئازادکردنی بەندکراوان و بە بارمتەگیراوانی ئەمریکایی لە ئێران وتی: ئێمە ڕامانگەیاندووە کە دەبێ هەموو بەندکراون ئازاد بکرێن وبگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا.
مالی لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئایا وتووێژەکان لەسەر ئازادیی بارمتەکان پێوەندی لەگەڵ وتویژە ناوکییەکانی ڤییەن هەیە یا نە وتی: بەشێک لە ڕێککەوتنی ناوکیی نییە بەڵام ناتوانم بڵێم پێوەندیی بە یەکەوە نییە لەبەر ئەوەی کە هاوکات هەردوو وتووێژەکان بەڕێوە دەچن.