بەرهەمێکی دیکەی عەلی ئۆڵفەتیی، شاعێری کرماشانیی بە ناوی کۆمەڵە شێعری(ستران) چاپ و بڵاو کرایەوە.
عەلی ئۆڵفەتیی شاعێر و نووسەری کرماشانی خاوەنی چەندین بەرهەمیی ئەدەبی و ڕەخنەگرانەیە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسیی پێشکەشی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کردووە.
ناوبراو خەڵکی گوندی ( نقارەکووب)، سەر بە شاری سەرپێڵ لە پارێزگای کرماشانە و بەرهەمەکانی لە چەندین فێستیواڵ و کێبەرکێی ئەدەبیدا خەڵاتی باشترین بەرهەمیان وەرگرتووە.
سانە ناو، گەرمەشین، گیان، سزیان وەفر گەرمێیان، سروویت باشوور، لە چیمەنە ڕێیەو چیمنە ڕێیەو” بەشێکن لە بەرهەمەکانی ئۆڵفەتی و شێعرەکانی ناوبراو بوونەتە گۆرانیی و لە زاری ناسر ڕەزازی و حوسێن سەفامەنشەوە تێکەڵ بە مووسیقای دڵڕفێنی کوردیی بوونە.