کۆماری ئیسلامیی ئیران لە پێنجەمین هەنگاوی خۆی بۆ پێشێلکردن و کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ڕایگەیاند کە بەرنامەی ناوکیی ئێران لەبواری کردەیی و بەرهەمهێناندا هیچ بەربەستێکی لەبەردەمدا نییە.
کازم غەریب ئابادی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی وتی: بەرهەمهێنانی فلێزی ئۆرانیۆم لە ئێراندا بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانە و سووتەمەنیی ڕێئاکتۆری تاران، لە سووتەمەنییە بەرهەمهینراوە ئاساییەکانی بە پیتاندنی لە سەتا ٢٠ و بە بەرهەمهێنانی فلێزی ئۆرانیۆم،ڕادەی باشی رادیۆدەرمانەکانمان دەچێتە سەرێ.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەربەستەکانی ڕێککەوتنی بەرجام بەدژی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم لە ئێراندا وتی: ئێمە دەزانین کە لێکۆڵینەوە و پەرەپیدانی بەرهەمهێنانی فلێزی ئۆرانیۆم دەبێ بە ئاگاداری کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام بێ و ئەو کۆمیسیۆنە پەسەندی بکا بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێنجەمین هەنگاوەکانی خۆیدا بۆ کەمکردنەوەی بەڵینەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ڕایگەیاندووە کە بەرنامەیی ناوکیی ئێران لە بواری کردەیی وبەرهەمهێناندا هیچ جۆرە بەربەستێکی لەبەردەمدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پیتاندن و بەرهەمهێنانی فلێزی ئۆرانیۆم تەنیا بە مەبەستی سەربازیی و دەسپێڕاگەیشتنی ئەو وڵاتەیە بە چەکی ناوکیی.