جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتی ئێستا ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی له سووریه بڕیار بده‌ین.
جۆن كێری كه له كۆنفرانسی ئه‌منیه‌تیی موونیخدا قسه‌ی ده‌كرد گوتی: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڵوێستێكی باشتری هه‌بێ، دیسانه‌كه‌ش ئه‌م قه‌یرانه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی‌و ساقامگیر بوون پێویستی به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی هه‌یه.”
جان كێری له درێژه‌دا گوتی: ئه‌م بڕیارانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ، چه‌ند حه‌وتوو یان چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌رده‌كرێن، ده‌توانن ببن به هۆی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه یا ئه‌وه‌ی كه ده‌رگا به‌ڕووی شه‌ڕێكی به‌ربڵاوتردا ئاوه‌ڵا بكه‌ن.
ئه‌م قسانه له كۆنفرانسی ئه‌منیه‌تیی موونیخو چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه هاتنه ئاراوه كه زلهێزه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به شه‌ڕو كوشتاری سووریه له ماوه‌ی ١ حه‌وتوودا ڕێك كه‌وتن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری سووریه ڕۆژی هه‌ینی به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌نیازه ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو سووریه بگرێته‌وه ده‌ست.
شایانی باسه ئه‌م قسانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو لێدوان‌و هه‌ڵوێسته دژ به یه‌که‌کان له سووریه گومانی زیاتری خستۆته سه‌ر پێبه‌ند بوونی لایه‌نه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی سووریه بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه.