دوکتور محەممەد قەدەمی، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی خامنەیی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بانەوە بانگکراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور” محەممەد قەدەمی” چالاکی سیاسیی خەڵکی بانە بەتۆمەتی” پروپاگەندە بەدژی خامنەیی و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” ناوبراوی بانگی دادگای ئینقلابی شاری بانە کردووە.
دوکتور محەممەد قەدەمی کە دەیویست خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی ئێران بەربژێر بکا و بەڵام ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران ئیزنیان پێنەدا تەنانەت ناونووسی بکا، پاش چەندین جار دەرکەوتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دادئەستێنی بانە ناوبراوی بە تۆمەتی” بێ ڕێزیکردن بە خامنەیی” و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگی دادگا کردووە و دەڵێ: ناوبراو لە باری دەرونییەوە تووشی کێشە بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.