لە دانیشتنێکی ئەندامانی سایبێریی سپای پاسدارانی پارێزگای سنە کە لە بواری سایبێری و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاردەکەن لە شاری تاراندا وێڕای پێدانی بەرنامە و پلانی تایبەتی ڕێژیم بەو بەکرێگیراوانە لە لایەن بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە خەڵاتی خۆشخزمەتیی بە ڕێژیمیان پێبەخشرا.
لە دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژەدا لە تاران کە بۆبەکرێگیراوانی ڕێژیم کە خەڵکی پارێزگای کوردستانن، لە بواری سایبێری و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکخرابوو، وێڕای خەڵاتکردنی کەسێک بە ناوی فەرزاد پوورانی بە بۆنەی خۆشخزمەتیی بۆ ڕێژیم لەو بوارەدا، ڕێنمایی و پیلانی تایبەت بە چۆنییەتیی دژایەتیکردن ڕووخاندنی کەسایەتی و ڕێکخراوە کوردستانییە دڵسۆزەکان و هەموو ئەو حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییانەی دژبەری ڕێژیم بەو بەکرێگیراوانە ڕاگەیەندراوە.
لەو دانیشتنەدا بڕیاردراوەکەکاناڵ و ماڵپەڕ و سایتگەلێکی زیاتر بۆ دژایەتیی کورد و فەرهەنگ و سیاسەت و هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان دابمەزرێ و بوودجەیەکی یەکجار زۆریشی بۆ دابینکراوە.