ئۆمید وەلیزادە، خوێندکاری زانکۆ وخەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئومید وەلیزادە” کۆڕی شەریف خەڵکی گوندی “حەسەنلوو” دانیشتووی سایین قەڵا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئۆمید لەبەردەستدا نییە.