دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی لە هەولێریان کرد.
ڕۆژی سێشەممە١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرامبەر بە ٦ی جوولایی ٢٠٢١ی زایینی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی خالید وەنەوشە بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر و بەرپرسی ناوندی سێ کوردستان و بەرپرسی ناوندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان دکتور کاوە مەحموود سکرتێری حیزب و هاوڕی هاوتا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پێوەندییەکان پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا کۆمەڵیک باس و بابەتی تایبەت هاتنە بەرباس و لێکدانەوە لەهەمبەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە دۆخی نالەباری ئێران و هەڵبژاردنی دوای سەرکۆماریی و داڕمانی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دەستێوەردانی دەسەڵاتی ئیران لە کارووباری ناوخۆیی وڵاتانی دەوروبەر وبەتایبەتی عیراق هاتنە بەرباس و پشتگریی بەردەوامی ئیران لە میلیشاکانی عێراق و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەفغانستان و لە هەمووی گرینگتر کۆک نەبوونی ناو ماڵیی کورد خرانە بەرباس.