عادل ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی “زوود دویچه”ی ئاڵمان، ڕووسیه‌ی وریا كرده‌وه كه خۆی تێكه‌ڵ به شه‌ڕی ئایینیی نێوان شیعه‌و سوننی نه‌كا.
عادل ئه‌لجوبه‌یر، واز هێنانی ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵات به دوور زانی‌و گوتی: پێشتر چاره‌نووسی سووریه دیاری كراوه‌و به‌شار ئه‌سه‌د له داهاتووی ئه‌م وڵاته‌دا هیچ ده‌ورێك ناگێڕێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها پێداگری كرده‌وه كه وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌وانه‌یه ٣ تا ٦ مانگ یان ته‌نانه‌ت ٣ ساڵی دیكه‌ش بخایه‌نێ، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌سه‌د له سووریه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها وێلادیمیر پووتین، سه‌ركۆماری ڕووسیه‌ی وریا كردۆته‌وه كه پشتیوانی كردنی ئه‌و له به‌شار ئه‌سه‌د بێ وڵام نامێنێته‌وه و ئه‌نجامی خراپی بۆ ڕووسیه ده‌بێ. عادل ئه‌لجوبه‌یر له درێژه‌دا گوتی: ئێمه به ڕووسیهمان گوتووه كه خۆی له شه‌ڕێكی ئایینی گلاندووه، شه‌ڕێك كه ڕێژیمی ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن و ڕووسیه‌ش پشتیوانی‌یان لێ ده‌كا و ئه‌وه‌ش دۆخێكی یه‌كجار مه‌ترسیداره.