لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژی ڕابردوو٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و مانگرتنە کرێکارییەکانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەربڵاوتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٨ کۆبوونەەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو و مانگرتنە گشتییەکانی کرێکارانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەردەوامە و کارمەندانی ناوەندی ئورژانسی تاران پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانەوە.
ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە جووتیارانی شاری ئەهواز لەبەردەم ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە، کارمەندانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لەبەردەم بینای ناوەندیی ئەو ڕێکخراوەیە لە تاران، کرێکارانی پیشەی نەوتی” فەلات قاڕەی خارک” لە شوێنی کارەکەیان، کارمەندانی ئیدارەی مخابراتی فارس لەبەردەم بینای ئیدارەی مخابراتی شاری شیراز، کڕیکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان، خانەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هۆما لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە لە تاران، کرێکارانی گرێبەستی ئوتوبووسڕانیی ئابادان لەبەردەم رێکخراوی ئوتووبووسڕانیی ئەو شارە و کۆمەڵیک لە کارمەندانی گرێبەستی مێترۆی شاری هەشتگرد لەبەردەم دەرگای مێترۆی ئەو شارە و هەروەها کارمەندانی ناوەندی ئورژانسی تاران پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانی ئێرانەوە.