محەممەد مام ئەحمەدی، ناسراو بە محەممەد شێخزادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک” محەممەد مام ئەحمەدی” ناسراو بە محەممەد شێخزادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی گوندی دۆستاڵی ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لەژیان کرد.
کاک محەممەد کەسێکی نیشتمانپەروەر و بە بیروباوەڕ بوو و پاش شۆرشی گەلانی ئێران لەزیندان هاتەدەروە و بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی دوای ٤ساڵ لەسەر ئیزنی حیزب چەکی دانا و گەڕاوە بۆ نێوخۆی وڵات و هەتا کاتی کۆچی دواییەکەی وەفاداربەحیزب ونەتەوەکەی مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” محەممەد مام ئەحمەدی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.