سولەیمان ڕەحیمی ناسراو بە سولەیمان بابۆڵی، کەسایەتیی خوشناو و کوردپەروەری ناوچەی شنۆ بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک” سولەیمان ڕەحیمی” ناسراو بە سولەیمان بابۆڵی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپارێزی خەڵکی گوندی “میراوێ”ی ناوچەی شنۆ بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
کاک سولەیمان لە دۆستە نزیکەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە بەردەوام ڕۆڵی ئەندامێکی زۆر کارای حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەگێرا لە گەیاندنی هەواڵ وزانیاری ولەقاودانی جاش وخۆ فرۆشەکان.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” سولەیمان ڕەحیمی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.