لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژی ڕابردوو١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و مانگرتنە کرێکارییەکانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەربڵاوتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ١٠ کۆبوونەەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو و مانگرتنە گشتییەکانی کرێکارانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەردەوامە و خاوەن ماشینەکانی شاری ڕەشت پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانەوە.
لە درێژەی مانگرتنە گشتییە کرێکارییەکاندا، کرێکارانی گرێبەستیی پاڵاوگەکان، پیشەی پێترۆشیمی و وێستگەکان، کڕێکارانی گرێبەستی پاڵاوگەی” جەفیر”ی پاریزگای خووزستان دەستیان دایە مانگرتن و پەیوەستبوون بە کەمپەینی “١٤٠٠”وە.
هاوکات کۆمەڵیک لە خەڵکی ناڕازیی پارێزگای گۆڵستان وەکوو شارەکانی، گونبەد کاووس، بەندەرگەز، بەندەر تورکەمەن، ئاق قەڵا، هەروەها شاری کازروون لە پارێزگای فارس لەبەردەم ئیدارەی کارەبای شارەکانی خۆیان و شاری کوردکوی لە مەیدانی سەرەکیی ئەو شارە، جووتیارانی ئیسفەهان هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەبەردەم بینای ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شارەکەیان، ماڵدزراوانی کۆمپانیای ئازیکۆ لەبەردەم بینای وەزارەتی بازرگانی لە تاران، کرێکارانی کۆمانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ چەندین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، خاوەن نانەواخانەکانی قەزوێن لە بەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە، کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە وبوودجە لە شاری تاران و هەروەها خاوەن ماشینەکانی شارەی ڕەشت پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانی ئیرانەوە.