جان بێرنێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوەندی هەواڵگریی ئا‌مریكا “سی ئای ئێی” ده‌ڵێ گرووپی داعش كه‌لكی له چه‌كی شیمیایی وه‌رگرتووه‌و توانای به‌رهه‌م هێنانی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له گازی كولۆر و گازی خهردهلیشی هه‌یه.
سه‌رۆكی “سی ئای ئێی” له لێدوانێكدا بۆ بی بی سی ده‌ڵێ چەند جار تا ئێستا گرووپی داعش له مه‌یدانی شه‌ڕ چه‌كی شیمیایی به‌كار هێناوه‌و له‌م باره‌وه کۆمەڵە ڕاپۆرتێکیش هه‌یه كه ئاشكرای ده‌كه‌ن ئه‌م گرووپه چه‌ند جۆر ماده‌ی شیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌ر ده‌ست دایه كه ده‌توانێ كه‌لكیان لێ وه‌ربگرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتوویه‌تی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی “سی ئای ئێی” ئه‌م گرووپه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م گازی كولۆر و خه‌رده‌لیش به‌رهه‌م بهێنێ.
جگه له قسه‌كانی سه‌رۆكی “سی ئای ئێی”، جێیمز كلپێر سه‌رۆكی ده‌زای زانیارییه میللییه‌كانی ئامریكاش له لێدوانێكدا بۆ سی بی ئێس، له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌نای ئامریكادا گوتبووی؛ گرووپی داعش له عێراق و سووریه كه‌ڵكی له چه‌ند جۆر ماده‌ی شیمیایی وه‌ك گازی خه‌رده‌ل وه‌رگرتووه.
پێشتریش حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و دژبه‌ره‌كانی له سووریه یه‌كتریان به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا چه‌كی شیمیاییان به‌كار هێناوه و له مانگی ئووتی ساڵی ٢٠١٣ له ڕه‌وتی هێرشێکدا بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌مێشق كه‌ڵك له گازی سارین وه‌رگیرا كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێژیمی ئه‌سه‌دیان له‌م باره‌وه به تاوانبار زانی.
هه‌روه‌ها له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردووش‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌م تاقیكارییانهی كه له‌سه‌ر خوێنی به‌ركه‌وتووان كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه گرووپی داعش به گازی خه‌رده‌ل هێرشی كردۆته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و ٣٥ كه‌سیش له‌م پێشمه‌رگه بریندارانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌ڕێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كران.
هه‌ر ئه‌و كاتیش ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژورنال له زمان كاربه‌ده‌ستانی ئامریكاوه نووسیبووی كه ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه داعش ئه‌م چه‌كه‌ی به‌دژی هێزی پێشمه‌رگه به‌كار هێناوه.