دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “نەجات عەزیزی” ٢٢ ساڵ و “بێهزاد محەممەدی” ٣٣ ساڵ دەسبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.