کچێکی لاوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی شاری سنە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەک لە شەقامی سەعدی و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵیان بە ناوی “ژینا حەسەنی موقەدەم” دەسبەسەر کردووە و دوای دەسبەسەر کردنی ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی شاری سنە، ناوبراو ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ پاش ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنەکەی توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ و شوێنی ڕاگیرانی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنێ.
جێی ئاماژەیە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی “ژینا حەسەنیموقەدەم”یان، دەسبەسەر کردووە.