هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، رایگه‌یاند، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی “عه‌ینول ئه‌سه‌د” كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه و زیانی گیانیی نەبووە.
هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ینول ئه‌سه‌د، له كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له ئەمریكا کردبوو.
هاوكات، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، هادی عامری یه‌كێک له سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ده‌بێ ئه‌مریكا هێزەکانی له خاكی عێراق بكێشێته‌وه.
شایانی باسە کە پاش هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریە، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردەسەر چەندین بنکەی ئەو هێزانە و چوار کەسیان لێ‌کوشتن.