مایکێل ئۆرێن، باڵوێزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا دەڵێ: گەورەترین کێشەی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا، فەلەستین نییە بەڵکوو ڕێژیمی ئێرانە.
مایکێل ئۆرێن، باڵوێزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتوویژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی” جوییش پرێس” سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی شەڕێکی ناوچەیی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وتی: لە ئێستادا گەورەترین کێشەی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا فەلەستین نییە بەڵکوو ئێرانە و ئێمە لەگەڵ ئەمریکابە نیسبەت ئیران کێشە زۆرمان هەیە، ئەمریکا دەیهەوێت لەگەڵ ئیران بگا بە ڕێککەوتن بەڵام ئێمە پێمان وایە کە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتێکی تیرۆریست وەکوو ئیراندا دەبێتە هۆی شەڕێکی گەورە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.
هەروەها باڵوێزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند کە هۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە ئەمریکا نایهەویت بە شێوەیەکی لێبڕاوانە ڕووبەڕووی ئێران لەهەمبەر دەسپێڕاگەیشتنی بەچەکی ناوکیی ببێتەوە ئەوەیە کە نایهەوێت لەگەل ئەو ڕێژیمە تووشی شەڕ ببێت.