ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بەردەوامە وسەرەڕای بەربەستەکانی ڕێژیمیش، کۆمەڵگەی مەدەنی و ژینگەپارێزانی کوردستان بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاگر لە دارستان و ژینگەی ناوچەی مەریوان بەردراوە و تا ئێستاش دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا دەسووتێن و کۆماری ئیسلامی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکە نەک هیچ هەنگاوێکی نەناوە بەڵکوو بە جۆرێک لە جۆرەکانی ڕێگە لە کۆنتڕۆڵکردنیشی دەگرێ، ژینگە پارێزان و خەڵکی خۆبەخشی ناوچە بە کەرەستەی سەرەتایی و بە تێکۆشان و هەستی نیشتمانپەروەری و ژینگەدۆستیی خۆیان تا ئێستا لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکە بەردەوامن.
ژینگە پارێزان و لاوانی بەئەمەگی مەریوان و دەورووبەری بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، چەند ڕۆژە گیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە و خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی مەریوانن، کۆماری ئیسلامی هەتا دەس لە ژینگەی کوردستانیش ناپارێزی و هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا ئاگر لە ژینگە و دارستانەکانی کوردستان بەردەدا دەبێتە هۆی تێکدان و لەناوبردنی دێمۆگرافیای کوردستان.